گەشەی ئابووری سعودیە بۆ ٢٠٢٢ باشترینی جیهانە

جیهان 01/02/2023

Alternate Text

بەپێی چەند ئامارێکی ئاژانسێکی ئابووری، گەشەی ئابووری سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا باشترینی جیهانە کە بەرێژەی ٨،٧٪ گەشەی کردووە.

بەپێی نوێترین راپۆرتی ئاژانسی بلومبێرگی ئابووری، ئاستی گەشەی ئابووری سعودیە باشترینی جیهان بووە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، کە زیادبوونی داهاتە نانەوتییەکانی وڵاتەکە داهاتی وڵاتەکەی زۆر زیاد کردووە.

ئاژانسەکە دەڵێت کە گەشەی ئابووری سعودیە باشترینی جیهانە و هیندستانی تێپەڕاندووە، بەهۆی پێشکەوتنی کەرتە نانەوتییەکانیش بووەتە هۆی درووستکردنی هەلی کار بەخێراترین رێگە لەماوەی ساڵێکدا.

بەپێی راپۆرتەکە، ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆی وڵاتەکە بەرێژەی ٥،٤٪ لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ زیادیکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا