بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی
١٠ کەسی بە تۆمەتی دروستکردنی پشێوی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی
رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە شەڕی نێوان چەند کەسێکدا لە شەقامیسالمی شاری
سلێمانی کەسێک بە چەقۆ بە سەختی بریندار کرا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی
رزگاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسەی کە لە
شەڕەکەدا بریندار بووە تاوەکو ئێستا لەژێر چاودێریدای پزیشکیدایە و بێهۆشە،
هەروەها دوای ئەوەی هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە توانیان ١٠ کەس
دەستگیربکەن".
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا هەریەک لە
(س.ج.ر)ی لەدایکبووی ١٩٩٣، (ر.ر.ف) لەدایکبووی ١٩٩٧، (ه.م.ح) لەدایکبووی ١٩٨٥،
(م.ع.س) لەدایکبووی ١٩٩٧، (م.ج.ج)ی لەدایکبووی ٢٠٠٤، (ب.م.ر)ی لەدایکبووی ١٩٩٩،
(ه.ص.ع)ی لەدایکبووی ٢٠٠١، (ک.ب.گ)ی لەدایکبووی ١٩٩٨، (س.ج.ر)ی لەدایکبووی ١٩٩٢ و
(ن.ع.ع)ی لەدایکبووی ١٩٩٨ بە بڕیاری دافوەر و بەپێی ماددەی ٢٠٥ و ٣١ لە یاسای
سزادان راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".