یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رایگەیاند، سعودییە میوانداری جامی تۆپی پێی ئاسیای
٢٠٢٧ دەکات.
ماڵپەڕی "RT"
رووسی بڵاویکردوورەتەوە:" یەکێتی تۆپی پێی هیندستان یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیای
لە کشانەوەیان لە کاندیدبوون بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیای ٢٠٢٧
ئاگادارکردووەتەوە، کە رکابەری سەرەکی سعودییە بوو بۆ میوانداریکردنی ئەو جامە
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو": بە کشانەوەی هیندستان سعودییە دەبێتە تاکە
کاندید بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیای ٢٠٢٧ ".
پێشتر، هەریەکە لە یەکێتییەکانی تۆپی پێی هیندستان، ئێران، قەتەڕ و
ئۆزبەکستان هەوڵی میوانداریکردنی ئەو پاڵەوانێتییەیان دەدا، دواتر سەرجەمیان
کشانەوە.