توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، خواردنەوەی چا لەگەڵ
شەکردا سوودەکانی چا کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی توشبوون بە فشاری خوێن و چەندین
نەخۆشی دیکە.
ئاژانسی هەواڵی "prime"ی روسی توێژینەوەیەکی نوێی
بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" خواردی چا بەبێ شەکر و شیرینییەکانی
دیکە لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەرمارەکان و شێرپەنجە دەمانپارێزێت ".
لەبارەی سوودەکانی چاش باسی لەوەکردووە:"
جواردنەوەی سێ کوپ چا بەبێ شەکرد لە رۆژێكدا مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی
پرۆستات و رەحم و نەخۆشییەکای دڵ و دەمارەکان کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە توشبوون
بە جەڵتەی مێشک دەمانپارێزێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" چا چەندین ماددەی بەسوود و
وزەبەخشی تێدایە، وەک کاتیکین، دژە ئۆکسیدەکان، ترشییە ئەمینییەکان، ڤیتامینەکانی pp، p، b1، b2، ئاسن،
مەگنیسیۆم، کالیسیۆم و کافیین ".