نیشانەکانی هەستیاریی منداڵ بە پڕۆتینی سیری مانگا کامانەن؟ پزیشکێکی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە

تەندروستی 27/02/2023

Alternate Text

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان چەند نیشانەیەکی هەستیاری منداڵ بە پڕۆتینی شیری مانگا دەخاتەڕوو و لەوانە، لیری پێست و خیزەی سنگ.

د.پشدەر عبداللە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە بڵاویکراویەکدا سەبارەت بە نیشانەکانی هەستیاری منداڵ بە پڕۆتینی شیری مانگا ئاماژەی بەوەکردووە:" نیشانەکانی لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر ئەگۆڕێت،لەوانەیە چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک دوای شیر خواردنەکە یان خواردنێک کە پڕۆتینی مانگای تێدا بێت دروست ببێت".
ئەويشی خستووەتەڕوو:" ئەو نیشانانەی کە لەوانەیە یەکسەر دوای شیر خواردنەوەکە درووست ببێت:
١-لیری پێست
٢-خیزەی سنگ
٣-خورانی پێست
٤-ئاوسانی لێوو زمان
٥-کۆکەو هەناسە تووندی
٦-رشانەوە".

روونیشیکردووەتەوە:" چەند نیشانەیەک هەیە کاتی زیاتریان پێویستە بۆ دەرکەوتنی ئەو هەستیارییە لەوانەش:

١-سکچوون لەوانەیە خوێنیشی لەگەڵدا بێت
٢-ئازارو پێچی سک
٣-لووتی تەڕ بێت
٤- غازات لە منداڵی تازە لە دایک بوو".
د.پشدەر عبداللە دەشڵێت:" هەر کاتێک منداڵ ئەو نیشانانەی ئاماژەی پێکراوە هەیبوو پێویستە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان بیبێنێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا