پزیشكێکی پسپۆڕ
رایگەیاند، قوتدانی بنێشت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گیرانی کۆئەندامی هەرس و گرفتی
تەندروستی دروست بکات.
رۆژنامەی
"دەیلی مەیل"ی بەریتانی لەزاری سارە مەسیلحی، پزیشکی پسپۆڕ لە
نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس بڵاویکردووەتەوە:" گەدە توانای هەرسکردنی بنێشتی
نییە، رەنگە بەهۆیەوە گیرانی کۆئەندامی هەرس رووبدات، ئەوەش ئەبێتە هۆی رشانەوە و پەیدابوونی
ئازاری سک ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" ئەو قسانەی باس لەوەدەکەن کە بنێشت بۆ چەندین ساڵ لە گەدەی
مرۆڤ دەمێنێتەوە دوورن لە راستییەوە، بەڵکو وەک هەر خۆراکێکی دیکە لە رێگەی
پیساییەوە دەردەچێت، بەڵام کاتی زیاتری پێدەچێت ".