توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، کلێنسی تەوالێت کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی لەخۆدەگرێت و رەنگە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی سپێرمی پیاوان و توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی فلۆریدا لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە و رۆژنامەی "دەیلی مەیل" بڵاویکردووەتەوە، کلێنسی تەوالێت ماددەیەکی ژەهراوی بەناوی "PFAS"ی تێدایە و دەکرێت ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گون و گورچیلە، تەنانەت سپێرمی پیاوانیش کەمدەکاتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو ماددەیە تەنها لە کلێنسی تەوالێتدا نییە، بەڵکو لە ناو مەوادە جوانکارییەکان و پاککەرەوەکانی فەرش و دەرمانی دژە مێرووەکانیش هەیە و زیانی تەندروستییان دەبێت ".