رۆناڵدۆ فڕۆکەیەکی هاوکاری رەوانەی تورکیا و سوریا دەکات

وەرزش 05/03/2023

Alternate Text

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی فڕۆکەیەک هاوکاری گەیاندە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریا.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل" ئاماژەی بەوەکردووە:" کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگالی و یاریزانی ئێستای یانەی نەسڕی سعودی فڕۆکەیەکی پڕ لە هاوکاری گەیاندە زیانلێکەوتووانی تورکیا و سوریا، کە هاوکارییەکان لە خێوەت، خواردن، شیری منداڵان و دەرمانی پزیشکی پێکهاتوون ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو هەنگاوەی رۆناڵدۆ هانی کەسایەتییە وەرزشییەکانی دیکە دەدات بۆ ئەوەی ئەوانیش هاوکاری بگەیەننە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ئەو دوو وڵاتە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا