بەڤیدیۆ.. ساتی گیان لەدەستدانی یاریزانێک لەناو یاریگا

وەرزش 06/03/2023

Alternate Text

یاریزانێکی کۆتدیڤواری لەکاتی یاریکردندا لە ناوی یاریگا تەندروستی تێکدەچێت و گیان لەدەستدەدات.

یانەی راسینگ ئابیدجانی کۆتدیڤواری ئاماژەی بەوەکردووە:" مستەفا سیلا، یاریزانی هێڵی بەرگری یانەکەمان لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی یانەی سۆل ئێف سی تەندروستی تێکچوو، بەهۆیەوە کەوتە سەر زەوی و گیانی لەدەستدا ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرەتا یاریزانەکە لە ناو یاریگا توشی تەنگەنەفەسی بوو، دواتر لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ناو ئامبۆڵانس گیانی لەدەستداوە ".

هاوکات، ئیدارەی یانەکە پرسەنامەیەکی ئاراستەی هاوڕێ و کەسوکاری یاریزانەکە کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا