دادگایەکی هۆڵەندا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو مانگ
بەسەر ئەو هاندەرە سەپاند کە چووە ناو یاریگا و لە گۆڵپارێزی یانەی ئیشبیلیای دا.
ئاژانسی هەواڵی "AP" بڵاویکردەوە:" لەسەر سکاڵای
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، دادگایەکی هۆڵەندا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ
بەسەر ئەو هاندەرە سەپاند کە لە یاری رابردووی نێوان هەردوو یانەی ئیشبیلیای
ئیسپانی و ئایندهۆڤنی هۆڵەندی هێرشیکردەسەر مارکۆ دمێترۆڤێچ، گۆڵپارێزی ئیشبیلیا
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو هاندەرە لەکاتی
هێرشکردنەسەر گۆڵپارێزەکە لە ژێر کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان بووە و پێشتر دوو
جاری دیکە دادگایی کراوە ".