مێسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟

وەرزش 10/03/2023

Alternate Text

دوای شکستی یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان، جارێکی دیکە دەنگۆی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە سەرهەڵدەداتەوە.
پێگەی گۆڵ بڵاویکردەوە:" دوای دۆڕانی یانەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر یانەی بارین میونشن و کرانەدەرەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، جارێکی دیکە دەنگۆی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یانەی بەرشەلۆنە سەریهەڵداوەتەوە".
هاوکات رۆژنامەی میرەر ئاماژەی بەوەکرد:" خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، چاوی کەوتووە بە خۆرخێی باوکی لیۆنێل مێسی کە لە هەمانکاتدا بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە هاوینی ئەم وەرزە گرێبەستی نێوان مێسی و پاریس کۆتاییدێت و یاریزانەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد بپەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە بکات کە خۆی دەیەوێت"

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا