نرخی نەوت یەک دۆلار بەرزبووەوە

ئابوری 11/03/2023

Alternate Text

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەتەوە یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەیی ٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی ئاماژەی بەوەکردووە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل بە ٧٦ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، حکومەتی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوتی لە رەشنووسی بودجەی ٢٠٢٣ی وڵاتەکەدا بە ٦٥ دۆلار دیاریکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا