ئەندازیارێکی
خۆراک ئاشکرایکرد، هەرچەندە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی کیتۆ سوودێکی زۆری هەیە،
بەڵام زیانیشی هەیە.
لەشکر حەمید،
ئەندازیاری خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە:" بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ٥ی ئەم
مانگە کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ ئەنجامیدراوە، کیتۆ دایت مەترسی توشبوون
بە جەڵتەی دڵ دوو هێندە زیاد دەکات، ئەویش بەهۆی بەرزکردنەوە رێژەی LDL و apo-B لەناو خوێندا، چونکە چەورییەکی زۆری گۆشت لە ناو سیستمە خۆراکییەکەدا
هەیە ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" کیتۆ دایت کاریگەری خراپی لەسەر گورچیلە و دروستکردنی بردی
گورچیلە هەیە، هەروەها پرۆتینی گورچیلە زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری دەکاتە
سەر کۆئەندامی هەرس و دەبێتە هۆی توشبوون بە قەبزی و سکچون و دڵهەڵچوون وتێکەڵهاتن
و گەرانەوەی ترشی گەدە ".
ئەو پسپۆڕی
خۆراکە باسی لەوەشکردووە:" مەترسی زیادبوونی رێژەی چەوریەکان لەسەر دڵ و
خوێنبەرەکان مەترسیدارە دەبێتە هۆی لاوازی ئێسک و ماسولکە، هەروەها تێکچوونی سوڕی
مانگانەی ئافرەتان و کەمبوونی توانای بیرکردنەوە و تەرکیزکردن ".