ناکۆکییەکانی کەریم و دیشامپ سەرهەڵدەدەنەوە: تۆ درۆزنیت

وەرزش 11/03/2023

Alternate Text

دیشامپ لەبارەی یارینەکردنی بنزیمەوە لە مۆندیال روونکردنەوەی دا و یاریزانەکەش راهێنەرەکەی فەڕەنسا بە درۆزن ناو دەبات.
لە نوێترین  لێدوانیدا دیدیە دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا رایگەیاند:" کەریم بنزیمە لە هەرکوێیەکبێت ناوی لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت، بەڵام لە میانەی جامی جیهانی قەتەڕ و لەقۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە کە بەرامبەر مەغریب یاریمان هەبوو، بنزیمە خۆی وتی کە ناتوانێت ئامادەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کەسمان لە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی فەڕەنسا دڵخۆش نەبووین بەوەی بنزیمە جێی هێشتین، من پێشموتبوو کە پەلە نەکات لە جێهێشتنمان، بەڵام ئەو زوو مەشقەکانی بەجێهێشت".
هاوکات دوای لێدوانەکەی راهێنەرە فەڕەنسییەکە، کەریم بنزیمە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشێوەی ناڕاستەوخۆ قسەکانی دیشامپی رەتکردەوە و لە ستۆرییەکەی بڵاویکردبووەوە:" تۆ درۆ دەکەیت، درۆزن".
لە سەرەتای دەستپێکردنی جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە لە قەتەڕ بەڕێوەچوو، کەریم بنزیمە مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ مەدرید، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە بەهۆی پێکانەوە ئەو کارەی کردووە.
دوای تەواو بوونی پاڵەوانێتییەکە کە تیایدا فەڕەنسا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە کەریم توانای یاریکردنی هەبووە، بەڵام دیشامپ بەهۆکاری کەسێتی دووریخستووەوە، ئەمەش کاردانەوە و نارەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا