ریاڵ مەدرید لەبارەی دۆسیەکەی بەرشەلۆنەوە هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت

وەرزش 11/03/2023

Alternate Text

یانەی ریاڵ مەدرید لەبارەی دۆسیەی بەرتیلدانی یانەی بەرشەلۆنە بە بەرپرسێکی لالیگا کۆدەبێتەوە و دواتریش هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" بەهۆی ئەوەی دۆسیەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوەتی بابەتێکی جددیە، سەرۆکی یانەکەمان بڕیاریداوە سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ ئەنجومەنی کارگێڕی یانەکە کۆببێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کۆبوونەوەکە سبەی یەکشەممە، ئەنجام دەدرێت و لە کۆبوونەوەکەدا سەرجام را جیاوازەکان دەخرێنەڕوو، دواتریش هەڵوێستی یانەکەمان لەبارەی دۆسیەکەوە رادەگەیەنرێت".
چەند هەفتەیەک پیش ئێستا بەشێک لە میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٨ پارەی داوەتە جێگری سەرۆکی نابژیوانانی پێشووی لالیگا، لە بەرامبەریشدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە رەتیکردەوە یانەی بەرشەلۆنە سزا بدرێت.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکەش، چەند یانەیەکی دیاری لالیگا وەک سیڤیلیە و ئیسپانیۆڵ، داوایانکرد بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکرێت، بەڵام ریاڵ مەدرید تاوەکو ئەمڕۆ بێدەنگی هەڵبژاردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا