ئایا بنزیمە ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت؟

وەرزش 12/03/2023

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکرد، سەرباری پێشکەشکردنی ئاستێکی خراپ بەهۆی پێکانەوە، ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ ئەوەدان ئەمساڵیش گرێبەستەکەیان لەگەڵ کەریم بنزیمە نوێ بکەنەوە.

رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە:" بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەو بڕوایەدان کە هێشتا کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەکە دەتوانێت ئەنجامێکی باش بۆ یانەکەیان بەدەستبهێنێت و دەیانەوێت بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەیان لەگەڵ یاریزانەکە نوێ بکەنەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بنزیمە و ژمارەیەک یاریزانی دیکەی یانەکە بەمنزیکانە گرێبەستەکەیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتاییدێت و چاوەڕوان دەکرێت تاکو مانگی داهاتوو چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە ".

بنزیمای تەمەن ٣٥ ساڵ تاکو ئێستا ٢٢٩ گۆڵی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکردووە و لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزبەندی دووەمی گۆڵکارانی یانەکەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا