سبەی فرۆشتنی دۆلاری ١٣٢ هەزار لەم بانکە دەستپێدەکاتەوە

ئابوری پێش 1 هەفتە

Alternate Text

بانکی بازرگامی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە وەرگرتنی دۆلاری ١٣٢ هەزاری لەرێگەی پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنیەوە لە لقی هەولێر دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی بازرگانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە:" ئاگاداری هەموو ئەو گەشتیارانە دەکەین کە خوازیارن دۆلار بە نرخی ١٣٢٠ دینار بکڕنەوە، سبەی لە لقی هەولێر فرۆشتنی دۆلار دەستپێدەکاتەوە کە تەنها لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە و لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی بۆ ٢ی پاشنیوەڕۆ فۆڕمەکە داواکاری وەردەگرێت، بەدەر لەو کاتانەی دیاریکراون هیچ فۆڕمێک وەرناگیردرێت.

لینکەکە لە سبەیەوە کارا دەبێت و بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم لینکە بکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا