جارێکی دیکە پۆگبا تووشی پێکان بووەوە

وەرزش 13/03/2023

Alternate Text

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، جارێکی دیکە پۆگبا لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان بووە.
یانەی یۆڤانتۆس لە پیگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە:" پۆل پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەمان، جارێکی دیکە لە ماسولکەکانی رانی تووشی پێکان بووە".
هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا باسلەوەدەکەن، ناوبراو بەهۆی پێکانەکەیەوە بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ رۆژ لە یاریگاکان دوور  دەکەوێتەوە.
پۆگبا لە تەواوی ئەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی لە بەشێکی زۆری یارییەکانی یانەکەیدا بەشداری بکات، هەفتەی رابردوو چاکبوونەوەی لە پێکان راگەیەندرا و چەند خولەکێک لەلایەن راهێنەرەکەیەوە بەرامبەر یانەی فرایبۆرگ یاری پێکرا لە خولی ئەوروپا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا