روژنامەنووسێکی وەرزشی: بۆسکێتس دەچێتە یانەی نەسڕ

وەرزش 13/03/2023

Alternate Text

رۆژنامەنووسێکی وەرزشی ئیتاڵی رایگەیاند، یانەی نەسڕی سعودی نزیکە لەوەی گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ بۆسکێتسی ئیسپانی ئیمزا بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی وەرزشی بەرەگەز ئیتاڵی باسی لەوەکردووە:" هەردوو یانەی ئینتەر میامی ئەمەریکی و نەسڕی سعودی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی بۆسکێتس دەکەن، بەڵام ئەو یاریزانە لە یانە سعودییەکەوە نزیکە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرباری ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە پێشنیاری کردووە گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆسکێتس نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکەی نوێ بکاتەوە، یانەی نەسڕیش بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆی بۆ بۆسکێتس پێشنیار کردووە ".

یانەی نەسڕ لە دوای یانەی ئیتیحاد لە پلەی دووەمی خولی تۆپی پێی "رۆشن"ی سعودیدایە و خاوەنی ٤٦ خاڵە، کە تەنها یەک خاڵ جیاوازییان لە نێواندا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا