هەڵبژاردەی تۆپی
پێی لاوانی عێراق لە هەڵبژاردەی یابانی بردەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە جامی تۆپی
پێی ئاسیا.
ئەمڕۆ هەردوو
هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراق (خوار تەمەن ٢٠ ساڵ) و هەڵبژاردەی یابان رووبەڕووی
یەکتربوونەوە و "شێرەکانی رافیدەین" توانییان لە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە
لە هەڵبژاردەی یابان ببەنەوە و سەرکەوتن بۆ جامی ئاسیا بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
سەرەتا هەڵبژاردەی
عێراق توانی بە دوو گۆڵ پێش یابان بکەوێت، دواتر یاریزانانی یابان توانییان بە دوو
گۆڵ یارییەکە یەکسان بکەنەوە و لە کۆتاییدا شێرەکانی رافیدەین لەرێگەی لێدانی
یەکلارەوە یارییەکەیان بردەوە.