رەوشی کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز ئاشكرکرا

کوردستان 16/03/2023

Alternate Text

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە یەکشەممەی داهاتووەوە باران بارین دەستپێدەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی هەرێم لە پێشبینییەکدا لەبارەی کەشی سبەی رایگەیاندووە:" سبەی ھەینی ١٧ی ئازار کەشی ھەرێم سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەدیارینەکراوی ھەندێک ناوچە ئەگەری بارانی دەبێت ، پلەکانی گەرما بۆ سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٤ تا ٥ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ١٠ - ٢٠کم/س لە ئاڕاستەی باشوری رۆژئاواوە".

لەبارەی کەشوهەوای هەفتەی داهاتوو و رۆژانی جەژن، ئاراس جەبار دەڵێت" ھەفتەی ئایندە لەرۆژی یەکشەمەوە ١٩ی ئازار بارانبارین لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و تا ماوەی ھەفتەیەک زیاتر بەردەوامی دەبێت کە زیاتر تاوە باران دەبێت و بەزۆری لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە کەش دەرەخسێت بۆ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و دابارینی باران لەناوچەی جیاجیادا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا