کریستیانۆ رۆناڵدۆ سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵ
هەڵبژاردەکەیدا بەردەوامبێت لە یاریکردن لەپێناو شکاندنی رێکۆردە تاکە کەسییەکان.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی ئینگلیزی
بڵاویکردەوە:" رۆبێرتۆ مارتێنێزی ئیسپانی و راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی پرتوگال
لەم هەفتەیە گفتوگۆی فراوانی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی نەسڕی سعودی
کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" گفتوگۆی نێوان
مارتینێز و رۆناڵدۆ سەبارەت بەوە بووە، کە راهێنەرەکە بڕیار بدات بۆ بانگهێشتکردنی
یاریزانەکە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤".
باسیلەوەشکرد:" سەرەڕای سەرجەم ئەو
دەنگۆیانەی باسلە وازهێنانی رۆناڵدۆ دەکەن لە یاری نێودەوڵەتی، بەڵام یاریزانەکە
سوورە لەسەر بەردەوامبوون لەگەڵ هەڵبژاردەکەی، چونکە ئەو بەدوای شکاندنی ژمارە
پێوانەییەکاندا دەگەڕێت و دەیەوەێت کار بۆ ئەو ئامانجە بکات".