کەشناسی هەرێم : بارانبارین بەردەوامی دەبێت

کوردستان 17/03/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوە بارانی کورت خایەن هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوە بارانی کورت خایەن هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی سێ تا پێنج پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە".
راشیگەیاندووە:" سبەینێ شەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بە نزیکەی دوو تا سێ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : ٢٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٨ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا