" لەدوای بومەلەرزەکەی شەوی رابردووەوە ١٢ پاشلەرزە روویداوە"

کوردستان 17/03/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەدوای بومەلەرزەکەی شەوی رابردووەوە، ١٢ پاشلەرزەی تر روویداوە، بەڵام بێهێزی پاشلەرزەکانەوە هەستی پێ نەکراوە.

ئاسۆ كەمال، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بومەلەرزەکەی شەوی رابردوو بڵاویکردەوە:" لەدوای بوومەلەرزەكەی شەوی رابردووەوە، 12 پاشلەرزەی دیكە بە گوڕەکانی خوار سێ پلەی ڕێختەر روویانداوە، بەڵام بێهێزی پاشلەرزەکانەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێ نەکراوە".

 لای خۆشیەوە، محەممەد کەمال شارەزای بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە:" بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لە کاتژمێر ٩:٣١ی خوولەکی شەو بەگوڕی ٥.١ پلەی ڕێختەر لەقوڵای ١٠ کیلۆمەتر لە ناخی زەوی لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان و ئێران روویداوە".

ئەوەشی خستەڕوو:" چەقی بوومەلەرزەکە (عەنەب) بووه لە پارێزگای هەڵەبجه واتا لەخاکی هەرێم تۆمار کراوه و بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەشەوە لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەڵەبجه و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان هەستیپێکراوە".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا