ئەو ژن و مێردەی مارەییەکەیان یەک کیلۆ ئاڵتون و ملیارێک یۆرۆ بوو لەیەک جیابوونەوە

هەمەرەنگ 17/03/2023

Alternate Text

دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر هاوسەرگیری کوڕێکی عێراقی و کچێکی کوەیتی، کە مارەییەکەیان یەک کیلۆ ئاڵتون و ملیارێک بوو کاردانەوەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمڕۆ کوڕە عێراقییەکە هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، حەیدەر خالید ئەو کوڕە عێراقییەی لەماوەی رابردوودا لەگەڵ کچێکی کوەیتی بە ناوی غەدیر فەیسەڵ بە مارەیی یەک کیلۆ ئاڵتون و ملیارێک یۆرۆ هاوسەرگیری کرد، جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی راگەیاند.

حەیدەر خالید لەسەر جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دەڵێت:" لەگەڵ غەدیر کە دەکاتەوە هاوسەری پێشووم، دوای گفتوگۆیەکی هێمن و دۆستانە بە رەزامەندی هەردوولامان و بەهۆی نەبوونی لێکتێگەیشتنێکی پێویست لەنێوانماندا گەیشتوونەتە ئەو بڕیارە کە لەیەکتر جیاببینەوە".

ئەو گەنجە عێراقییە دەشڵێت:" لەنێوان من و غەدیر هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک بەهۆی جیابوونەوەکەوە رووی نەداوە و هیوای ژیانێکی ئاسوودەی بۆ دەخوازم".

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا کچە کوەیتییەکە هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە جیابوونەوەکەیان نەبووە.

 

@hayderalfaili #حيدر_الفيلي ♬ sonido original - ☆꧁🅹🆄🅰🅽🅺🅰🅰꧂☆

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا