ئەدۆغان ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندکرد

هەمەرەنگ 17/03/2023

Alternate Text

رەجەب تەیب ئەدۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ساولی نینیستۆ سەرۆکی فینلەندا، کە ئەمڕۆ هەینی لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، ئەندامبوونی فینلەندای لە هاوپەیمانی ناتۆ پەسەندکرد.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکەیانەوە، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسیلەوەکرد:" لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ساولی نینیستۆ سەرۆکی فینلەندا، خاڵەهاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەیوەندییە سیاسی، بازرگانیی و ئەمنییەکانمان تاوتوێکردووە و هەردوو وڵات پابەندبوونی بە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دووپاتکردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا، کە باس لە ئەندامبوونی فینلەندا لە ناتۆ کرا و ئەو بابەتە بە وردی گفتوگۆی لەسەرکرا، تورکیا ئەندامبوونی ئەو وڵاتەی لە هاوپەیمانی ناتۆ پەسەندکرد و داواش لە پەرلەمانی تورکیا کرا رێوشوێنە پێویستەکان سەبارەت بەو بابەتە بگرێتەبەر". 

ئەردۆغان لە کۆتایی قسەکانیدا جەختیلەوەشکردەوە:"  ئەگەر سوید رێوشوێنەکانی توندتر نەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، تورکیا هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت و ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانی ناتۆ پەسەند ناکات". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا