راهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال کریستیانۆ رۆناڵدۆی بانگهێشتکردەوە، بۆ ئەوەی لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی ئەوروپای ٢٠٢٤ بۆ ئەو هەڵبژاردەیە یاری بکاتەوە.
رۆبێرتۆ مارتێنێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پرتوگال ئاماژەی بەوەکردووە:" کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێشتا دەتوانێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و یاریزانێکی گرنگە لە هەڵبژاردەکەدا ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی ٢٣ و ٢٦ ئەم مانگە پرتوگال بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەی لیشتیشتاین و لۆکسمبۆرگ یاری بکات و رۆناڵدۆ یەکێک دەبێت لە یاریزانەکانی پرتوگال.
کریستانۆ رۆناڵدۆ کە لەئێستادا لە یانەی نەسڕی سعودی یاری دەکات، یەکێکە لە دیارترین یاریزانەکانی پرتوگال لە مێژووی تۆپی پێی ئەو هەڵبژاردەیەدا.