پەڕەی فەرمی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئامۆژگاری شۆفێران دەکات لەکاتی راگرتنی
ئۆتۆمبێلەکانیان تایەکانی پێشەوەی خوار بکەنەوە، بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە روودانی
حاڵەتی نەخوازراو.
پەڕەی فەرمی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە:"له‌كاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل پێویسته
تایه‌كانی ئۆتۆمبێل خوار بكرێنه‌وه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ستۆپ و
هاندبرێكیان زۆر باش نییه، یان باش كار ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌جووڵه‌كه‌وتنی
ئۆتۆمبێله‌كه به‌ر شۆسته، یان شتێكی تر بكه‌وێت و گیر بێ و زیاتر نه‌ڕوات ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بۆ لێژاییش پێویستە بەهەمان شێوە
رابگیرێت، بۆ ئەوەت به‌زووی به‌ر شۆسته، یان به‌ربه‌ست، یان راگرێكی تر بكه‌وێت و
زیاتر نه‌ڕوا و زیانی زۆر نه‌دات ".
هاتوچۆی هەڵەبجە
باسی لەوەشکردووە:" بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانیان ته‌سك و باریك
و ته‌ختیشن، خواركردنه‌وه‌ی تایه‌كان لەكاتی را‌گرتن پێویست نییه و ره‌نگه زیانیشی
لێ بكه‌وێته‌وه و ئۆتۆمبێلی دیكه خۆی پێدا بكێشێت ".