لە کۆریای باکوور نزیکەی ٨٠٠ هەزار کەس داواکارییان
پێشکەشی سوپا کردووە بۆ ئەوەی وەک خۆبەخش وەربگیرێن و دژی ئەمەریکا شەڕ بکەن.
رۆژنامەی رۆدۆنگ سینمون بڵاویکردەوە:" نزیکەی ٨٠٠
هەزار هاوڵاتی کۆریای باکوور لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا داوایان پێشکەشی سوپای وڵاتەکە
کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەی خۆبەخش وەربگیرێن و جەنگ دژی ئەمەریکا بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو هاوڵاتییانە پێیانوایە
ئەمەریکا بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەرییەکانی وڵاتەکەیان و بەوهۆیەشەوە
داواکارییەکەیان پێشکەشکردووە بۆ بوون بە سەرباز".
باسیلەوەشکرد:" رۆژانە ژمارەی ئو کەسانەی ئارەزووی
چوونە ناو سوپا دەکەن لە کۆریای باکوور روو لە زیادبوون دەکات، هۆکاری ئەمەش زیاتر
دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە دەیانەوێت هەستی نەتەوایەتی خۆیان بسەلمێنن".
بەگوێرەی زانیارییەکان، خزمەتی سەربازی لە کۆریای باکوور
بۆ پیاوان ماوەی ١٠ ساڵ دەخایەنێت و بۆ ژنانیش ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت.