دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی : بەشەخۆراکی ئەم مانگە هێلکە و نیشاستە و شعرییە تێدایە

عێراق 18/03/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بەشەخۆراکی ئەم مانگەی هاوڵاتییان جیاواز لە مانگەکانی رابردوو چوار ماددەی خۆراکی بۆ زیادکراوە، لەوانە هێلکە، نیشاستە و نیشاستە.

شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگی ئازار باسیلەوەکرد:" دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات و ماددەی خۆراکی دیکەش بۆ بەشەخۆراکەکە زیادکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەشەخۆراکی ئەم مانگە جیاواز لە مانگەکانی رابردوو، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق چوار ماددەی خۆراکی بۆ زیادکراوە، لەوانە ٥٠٠ گرام نیشاستە، یەک تەبەق هێلک، یەک کیلۆگرام شعرییە و پێنج کیلۆگرام ئاردی سفر".
جەختیلەوەشکردەوە:" دیارنییە زیادبوونی ئەو چوار ماددەخۆراکییە بۆ مانگەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت و چاوەڕوانی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەین، بڕیار لەوبارەیەوە بدات".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا