راوێژکارێکی ژنان و منداڵبوون چەند رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت لەکاتی دووگیانیدا، لەوانەش، دوورکەوتنەوە لە راوەستان بۆ ماوەیەکی و دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی تەنی قورس.
د. هدی محی الدین، راوێژکاری ژنان و منداڵبوون لە نووسینێکدا سەبارەت بە ئازاری پشت لەکاتی دووگیانیدا دەڵێت:" ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانیدا روودەدات بەهۆی زیادبوونی کێشی کۆرپەلە و زیادبوونی بارگرانی لەسەر جومگەکان و ماسولکەکان و بەستەرەکان لە ناوچەی حەوز و زیادبوونی لاوازی ماسولکەکانی سک و هاوکات لەگەل تێپەربوونی دووگیانیدا و زیادبوونی دەردانی هەندێک هۆرمۆنی تایبەتی ماوەی دووگیانی لەلایەن وێڵاشەوە زیاتر ماسولکەکان و بەستەرەکانی خوار سک و جۆگەی زێ نەرم و لاوازتر دەکەن کە ئەمەش یارمەتی فراوانکردنی زێ دەدەن، و هەروەها لەگەڵ پەرەسەندنی دووگیانی، زیاتر بڕبڕەکانی پشت دەنوشتێتەوە و ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر دروستکردنی فشار لەسەر ماسولکەکانی پشت و دروستکردنی ئازار ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" چەند رێگایەک هەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت لەکاتی دووگیانیدا، کە بریتیین لە :
١- دانیشتن و وەستان بە شێوەیەکی رێک و دوورکەوتنەوە لە چەمانەوەی زۆر
٢- دوورکەوتنەوە لە ڕاوەستان بۆ ماوەیەکی زۆر یان دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر
٣- دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی تەنی قورس و لەپێکردنی پێڵاوی بەرز
٤- نەخەوتن لەسەر پشت و خەوتن لەسەر تەنیشت لەگەڵ بەکارھێنانی سەرین بۆ نێوان قاچەکان".