ئەمشەو لالیگا یەکلایی دەبێتەوە؟

وەرزش 19/03/2023

Alternate Text

بڕیارە ئەمشەو یەکشەممە، لە میانەی یارییەکانی خولی ئیسپانی کاتژمێر ١١ بە کاتی هەرێمی کوردستان، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای کامپنۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە ببێتە میوانی یانە کەتەلۆنییەکە.
لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٦٥ خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و دوای ئەویش یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٥٦ خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکە دێت.
بە بڕوای بەشێکی زۆری چاودێران، کلاسیکۆی ئەمشەو دەبێتە یارییەکی یەکلاییکرەوە سەبارەت بە بردنەوەی نازنای ئەمساڵی لالیگا، لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە ئەوا جیاوازی نێوان دوو یانەکە دەبێتە ١٢ خاڵ و بەمەش بەدەستهێنانی جامەکە لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە بە تەواوەتی ئەستەم دەبێت.
هاوکات بە بەرامبەربوونیش یانەی بەرشەلۆنە سوودمەند دەبێت، بەوپێیەی لە ئەگەری روودانی ئەو ئەگەرە جیاوازی خاڵەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە، لە بەرامبەردا یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەوەی هیوای بەدەستهێنانی نازناوەکەی بۆ بگەڕێتەوە، هیچ رێگەیەکی لەبەردەمدا نییە جگە لە بردنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا