پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری رۆژووانان دەکەن لەکاتی
رۆژووشکاندندا خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنە چەور و گەرمەکان، لەبەر ئەوەی زیان
بە گەدەیان دەگەیەنێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "HEALTHLINE"ی تایبەت بە بواری تەندروستی، پێویستە رۆژووانان
لەکاتی رۆژووشکاندندا ئەم خاڵانە پەیڕەو بکەن:
-دوورکەوتنەوە لە خواردنی ئاوی سارد بە گەدەی بەتاڵ
-رۆژووشکاندن بە خورما و کەمێک ئاوی شلەتێن
-دوورکەوتنەوە لە خواردنی خواردنە گەرم و چەورەکان
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ
-کەمخواردنی شتی سوورەوەکراو، چونکە دەبنە هۆی دڵەکزێ
-دابەشکردنی ژمەکان، بۆ ئەوەی فشار نەکەوێتە سەر گەدە
-کەمخواردنی شیرینی