کوردانی باکوور یادی نەورۆز دەکەنەوە و بەوهۆیەوە سەدان کەسیان لێدەستگیرکرا

جیهان 20/03/2023

Alternate Text

دوێنێ لە ئیستەنبوڵ و چەند شارێکی دیکەی تورکیا یادی نەورۆز کرایەوە، بەڵام بە تۆمەتی جیاواز نزیکەی ٣٠٠ کەس دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی یارلیکایا، پارێزگاری ئیستەنبوڵ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی جەماوەری لە گۆڕەپانی یەنیکاپی بەبۆنەی یادی نەورۆزەوە، زیاتر لە ٢٢٠ کەس دەستگیرکراون.

لەبارەی تۆمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، یارلیکایا رایگەیاندووە کە درووشمی نایاسییان دووبارەکردووەتەوە و هەروەها پۆستەری نایاسایان بردووەتە ناو گۆڕەپانەکە".

کۆبوونەوە جەماوەریەکە لەلایەن هەدەپەوە رێکخرابوو، لە بارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەوە پارتەکە رایگەیاند:" دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، جەماوە رێپێوانێکیان ئەنجامداوە، لەوێدا ٢٤٠ کەس دەستگیرکراون".

هەر دوێنێش، لە شارۆچکەی قۆسەری لە سنووری پارێزگای ماردین، لە چالاکییەکی هاوشێوەدا ٣٥ هاوڵاتی کورد دەستگیرکران، کە گومان دەکرێت لەسەر هەمان تۆمەتبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا