لە یارییەکی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتینی راهێنەری یانەی
جیمناسیا لاپلاتا بە شەق لە یاریزانێکی یانەی ئاستۆدیانتسی دا.
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیویی کە لە میانەی یاری رابردووی
نێوان هەردوو یانەی جیمناسیا لاپلاتا و ئاستۆدیانتسی ئەرجەنتینی، لە خولەکی ٢٩ی
یارییەکەدا یاریزانێکی ئاستۆدیانتس لەکاتی راکردندا پێی هەڵدەخلیسکێت و دەکەوێت،
راهێنەری جیمناسیا لاپلاتاش بە شەق لێی دەدات.
بەهۆی ئەو رووداوە ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری
بەڕووی ئەو راهێنەرە بەرزکردەوە و لە یاریگا دەریکردە دەرەوە، یارییەکەش بە دوو
گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە بەرژەوەندی جیمناسیا لاپلاتا کۆتاییهات.