وەزارەتی ئەوقاف: پێنجشەممە دەستپێکی مانگی رەمەزانی پیرۆزە

کوردستان 21/03/2023

Alternate Text

لیژنەی بینینی مانگی هەرێم رایگەیاند، تیمەکانیان نەیانتوانیوە ئەمڕۆ مانگ ببین، بەوەش رۆژی پێنجشەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای ئەوەی لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان چاودێری مانگ کرا، تیمەکانیان نەیانتوانیوە مانگ ببین، بەوەش دوو سبەی پێنچشەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سبەینێ چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا