لەیلا عومەر: نەورۆز هێمای هەڵمەت و قوربانی و بەرخودانە

کوردستان 21/03/2023

Alternate Text

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، یادەکانی ئادار و نەورۆز بۆ گەلی کورد هێمای هەڵمەت و قوربانی و بەرخودانە، مانای ئازایی و گیانفیدایی، پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنە.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:" يادەکانی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆز دەکەم لە سەرجەم هاونیشتمانیان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەم بەتایبەت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" یادەکانی ئادارو نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای هەڵمەت و قوربانی و بەرخودانە، مانای ئازایی و گیانفیداییە، مانای پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا