سەرکردەیەکی دیاری گۆڕان رایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان
بەفەرمی وەک سەرۆکی یەکێتی مامەڵە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.
سەفین مەلا قەرە،
هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان بە "دەنگی ئەمەریکا"ی
راگەیاندووە:" لای ئێمە کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتییە، خۆیان هەڵیانبژاردووە ئێمە
داماننەناوە، مامەڵەی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک
سەرۆکی یەکێتی و سەرکردایەتی ئەو حزبەیە ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" ئێمە حەزناکەین
دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی یەکێتی و لایەنەکانی
دیکە بکەین ".