توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، زۆرخواردنەوەی ئاو دەبێتە
هۆی رێکخستنەوەی کارەکانی خانەکانی لەش و کێش دادەبەزێنێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە هیندستان ئەنجامدراوە
و ماڵپەڕی "health shots" بڵاویکردووەتەوە، ٦٠٪ی لەشمان لە ئاو پێکهاتووە، ئاویش
گرنگییەکی زۆری بۆ رێکخستنەوەی پلەی گەرمی لەش و گواستنەوەی پێکهاتە خۆراکییەکان
لە لەش هەیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" زۆرخواردنەوەی ئاو کرداری
هەرسکردنی خۆراک رێکدەخات، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکار دەبێت بۆ کەمخواردنی ئەو خۆراکانەی
کالۆری زیاتریان تێدایە، بەوەش کێش دادەبەزێنێت، بەڵام بەو مەرجەی لەگەڵیدا وەرزش
ئەنجامبدرێت ".
ئەو توێژینەوەیە روونیشیکردووەتەوە:" پێویستە هەموو
کەسێک رۆژانە یەک لیتر و نیو تا دوو لیتر ئاو بخواتەوە، ئەوەش هاوکار دەبێت بۆ
ئەوەی لەش ماددە ژەهراوییەکان دەربهێنێت ".