ئایا سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 21/03/2023

Alternate Text

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو بارانبارین دەستپێدەکات و تاکو پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمەباران لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکورى رؤژهەڵاتى هەرێم ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سبەى پێشنیوەڕۆکەی پێشبینى دەکرێت ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لەگەڵ بارینى نمەباران لە کاتەکانى بەیانى زوودا، لە ناوچەکانى رؤژهەڵات و باکورى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچەى گەرمیان لە پێشنیوەڕۆوە بارانبارین رادەوەستێت و پلەکانى گەرما ٢-٤ پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ ".

بەگوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ رێژەی بارانبارین لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاکو ٩ی شەو بەمشێوەیە بووە:

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا