وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکرد، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە گۆڕانکاری لە خشتەی خوێندنی ناوەندەکانی خوێندن کراوە و هەر وانەیەک ماوەی پێنج خولەک کەمراوەتەوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:"دەوامی مامۆستایان لەناو ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە ، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، بەم جۆرە دەبێت :
١- ھەر وانەیەک ٥ خولەک کەمدەکرێتەوە
٢- مامۆستایان بۆیان ھەیە تەنھا ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان ھەیە ، ئەوکاتانەی کە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"خشتەی وانەکانی ھەفتەی خوێندن نابێت ھیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە".