وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەوامی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا یەک کاتژمێر کەمکراوەتەوە

کوردستان 22/03/2023

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە دەوامی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا یەک کاتژمێر کەمکراوەتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی گەرم بەو بۆنەیەوە لە موسوڵمانی جیهان دەکات و دەڵێت:" بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە لەسەر فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا