دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی سەبارەت بە ٤٠٠ ملیارەکە رەتکردەوە

عێراق 22/03/2023

Alternate Text

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی سەبارەت بە ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی قەرز رەتکردەوە، کە لەلایەن ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە تۆمارکرابوو.

دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنێکیدا سکاڵاکەی مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی سەبارەت بە ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی قەرز رەتکردەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق لە سکاڵاکەیدا، ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بە نادەستووری لەقەڵەمداوە و داوای گرتنەبەری رێککاری یاسایی پێویستی لەوبارەیەوە کردووە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی ١٣ی ئازار، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عێراق بە بڕیارێک ٤٠٠ ملیار دیناری لە رێگەی بانکی بازرگانی هەرێمەوە خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا