قوباد تاڵەبانی : پێویستە لەمانگی رەمەزاندا ئیلهام لە ماناکانی ئارامی و برایەتی وەرگرین

کوردستان 22/03/2023

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە دەڵێت، پێویستە لە مانگی رەمەزاندا ئیلهام لە ماناکانی ئارامی، دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەربگیرێت.

قوباد تاڵەبانی لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە ئاماژەی بەوەکردووە:" هاتنی مانگی رەمەزان لە گشت موسوڵمانانی دونیا بەگشتی و کوردستان بە تایبەت پیرۆز دەکەم".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەم مانگە پیرۆزەدا پێویستە ئیلهام لە ماناکانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەرگرین بۆ سەرجەم کایەکانی تری ژیان".
راشیگەیاندووە:" دەسپێکی ئەم مانگە بە دەرفەت دەزانم بۆ جەختکردنەوە لە ئەرکی حکومەت بە چاودێری کردنی نرخی کاڵاو بازاڕەکان و تەندروستی خۆراک، لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتییان، هەروەها بەهیواین ئەم رەمەزانە لە کەشێکی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و تەبایی دا بگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا