دوای سێ جار دەستگیرکردنیان،، ئەو پێنج پێشمەرگەیەی حەشدی شەعبی دەستگیرکردن ئازادکران

کوردستان 22/03/2023

Alternate Text

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو پێنج پێشمەرگەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لە پردێ دەستگیرکران ئازادکران و گەڕانەوە بۆ سەنگەرەکانی خۆیان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی بی ئێم سی، ئەو پێنج پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەناو بازاڕی پردێ لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکراون، بەبێ چەک و جلی سەربازی بەنیازبوون بچنە بنکەیەکی تەندروستی، بەڵام لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکراون و رەوانەی پۆلیسی پردێ کراون و دواتریش بەهۆی ئەوەی هیچ تاوانێکیان ئەنجامنەداوە ئازادکراون.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئازدکراون جارێی دیکە بە پاساوی ئەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلێکەیان بەناوی خۆیانەوە نەبووە لەلایەن هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکراون و کاتێکیش لەوێ ئازدکراون بۆ جاری سێیەم هەر ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە دەستگیرکراون و بۆ بارەگای فەوجی سێی سوپای عێراق بردراون.
لە زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە، ئەو پێشمەرگانە دوای ئەوەی سێ جار دەستگیرکراون، لەئێستادا ئازادکراون و گەڕێندراونەتەوە بۆ سەنگەرەکانی خۆیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا