یەکێتی زانایانی هەرێم : رۆژووانان دەتوانن لە سەیران رۆژووەکانیان بشکێنن

کوردستان 22/03/2023

Alternate Text

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، رۆژووانان دەتوانن لەمانگی رەمەزاندا گەشت و چوونە دەرەوەیان هەبێت و لە سەیران رۆژووەکانیان بشکینن.

مەلا عەبدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە شکاندنی رۆژووی رۆژووانان لە دەرەوەی ماڵەکانیان ئاماژەی بەوەکردووە:" بەوپێیەی ئەمساڵ مانگی رەمەزان کەوتە وەرزی بەهار و سەیرانکردنی هاوڵاتییانەوە، هاوڵاتییان دەتوانن بەرۆژووبن و گەشت و چوونەدەرەوەشیان هەبێت لە هەمانکاتدا، هەروەها ئاساییە لە دەرەوەی ماڵەکانیان و لە سەیران رۆژووەکانیان بشکێنن، بە واتاییەکی دیکە شکاندنی رۆژوو لە دەرەوەی ماڵ رۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە".

سەبارەت بە هەڵپەڕین و رەشبەڵەک لە مانگی رەمەزاندا بۆ رۆژووانان ئەوەشی خستەڕوو:" هەڵپەڕکێ و رەشبەڵەک حەرامە بەپێی رێنماییەکانی ناو قورئانی پیرۆز چ لە مانگی رەمەزان و چ لەمانگەکانی دیکەش، هەروەها یەکێکی دیکەش لەو رفتارانەی رۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە بێزارکردنی کەسانی چواردەورییەتی بە دەنگی بەرز و رەفتاری ناشرین".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا