راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باسلەوەدەکەن، هەنگاوەکانی
ئیدارەی پاریس سان جێرمان بۆ رازیکردنی مۆرینهۆ دەستیپێکردووە.
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە:" یانەی چێڵسیی
ئینگلیزی گرێبەستێکی پێشکەشی خۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی و راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی
کردووە، بەڵام ناوبراو گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" خۆزێ مۆرینهۆ تەنها گرێبەستی
دوو یانە رەتناکاتەوە، ئەوانیش یانەکانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی
فەڕەنسین، دەشوترێت یانە فەڕەنسییەکە هەنگاوەکانی بۆ رازیکردنی راهێنەرە
پرتوگالییەکە دەستپێکردووە".
باسیانلەوەشکرد:" مۆرینهۆ بژاردەی یەکەمی یانەی
پاریس سان جێرمانە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی یانەکەی پێ
بسپێرن".