"مێسیش بۆ خولی سعودی"

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاشکرایدەکات، لیۆنێل مێسی رازی بووە بەوەی پەیوەندی بە خولی سعودییەوە بکات و رووبکاتە یانەی هیلال.
بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانی رایگەیاند:" لیۆنێک مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، رازی بووە بەوەی پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییەوە بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هیلال جگە لە مێسی، چاویان لە تواناکانی سێرجیۆ بۆسکێتسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەشە و ناوبراویش رازییە بەوەی لە هیلال یاری بکات، جگە لەو دوو یاریزانە، یانە سعودییەکە چاودێری جۆردی ئەلباش دەکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بەهۆی چوونی بۆ وڵاتی سعوودییە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت، یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاریدا لیۆنێل مێسی سزا بدات و هاندەرانی یانە فەڕەنسییەکەش خۆپیشاندانی فراوانیان بۆ دەرکردنی ناوبراو ئەنجامدا.
لە بەرامبەریشدا مێسی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لێبوردنی لە هاندەران و ئیدارەی یانەکەی و هاوڕێکانیشی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا