پزیشکێکی خۆراک رایگەیاند، ئەو کەسانەی گرفتیان لە
کۆئەندامی هەرسیان هەیە نابێت تور بخۆن، لەبەر ئەوەی زیانی تەندروستی بۆیان دەبێت.
ئۆلگا لۆشنیکۆفا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان بە
ماڵپەڕی "gazeta"ی
راگەیاندووە:" سەرباری سوودە زۆرەکانی تور، بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی هەوکردنی
گەدە و ریخۆڵە پەنکریاس و قۆڵۆن، قورحەی گەدە و دوانزەگرێیان هەیە نابێت بیخۆن،
لەبەر ئەوەی غازاتیان بۆ زیاد دەکات و توشی سکچوونیان دەکات ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تور بڕێکی زۆری ماددەی
(سلفۆکسیدات)ی تێدایە، کە رژانی ترشی هایدرۆکلۆریک لە گەدە زیاد دەکات و زیان بەو
کەسانە دەگەیەنێت بە نەخۆشی قورحەی گەدەیان هەیە ".