کارلۆ ئەنچیلۆتی پلانی ئەوەی داناوە بۆ یاری گەڕانەوەیان
لە قۆناغی چواری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر مانچستەر سیتی، شێوازی
یاریکردنی یانەکەی بگۆڕێت.
پێگەی ماڕکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید
بڵاویکردەوە:" کارلۆ ئەنچیلۆری ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە یاری
گەڕانەوەی یانەیەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەناو
یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانە ئینگلیزییەکە بەڕێوەبچێت، پلانی یاریکردنی
دەگۆڕێت".
ئاماژی بەوەشکرد:" ئەنچیلۆتی پلانی ئەوە دادەنێت کە
لە یاری ئاماژەپێکراودا بە پێکهاتەی ٤-٤-٢ یاریبکات لەجێی پێکهاتەی ٤-٤-٣".
باسیلەوەشکرد:" بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلانەکەشی،
راهێنەرە ئیتاڵییەکە رۆدریگۆ دەکاتە دەرەوەی پێکهاتەکە و ئەلابا دەخاتە باڵی چەپی
بەرگری، کاماڤینگاش دەباتە هێڵی ناوەڕاستی تیمەکەی".